Getsermons

گەنجینەکانی دانایی

عه‌زڕا ١: ٢ - ٢: ٧٠

May 6, 2024 · 17m

Download

Prefer sermons downloaded automatically?

About this sermon

عه‌زڕا ١: ٢ - ٢: ٧٠

2«کۆرشی پاشای فارس ئاوا دەڵێت:

«”یەزدان، خودای ئاسمان هەموو شانشینەکانی زەوی داوەتە دەستم، ڕایسپاردووم پەرستگایەکی لە ئۆرشەلیمی یەهودا بۆ بنیاد بنێم.

3هەرکەسێک لە ئێوە کە سەر بە گەلەکەی ئەوە، با خودای خۆی لەگەڵ بێت و بەرەو ئۆرشەلیمی یەهودا بڕوات، پەرستگاکەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بنیاد بنێتەوە، ئەو یەزدانەی کە لە ئۆرشەلیمە.

4هەرکەسێکیش لە هەر شوێنێک کە تێیدا ئاوارەیە و ماوەتەوە، با دانیشتووانی شوێنەکەی بە زێڕ و زیو و کەلوپەل و ئاژەڵی ماڵی یارمەتی بدەن، لەگەڵ ئەو بەخشینە ئازادانەی کە دەیبەخشن بۆ پەرستگای خودا لە ئۆرشەلیم.“»

5ئینجا گەورەی بنەماڵەکانی یەهودا و بنیامین لەگەڵ کاهین و لێڤییەکان، هەموو ئەوانەی خودا ڕۆحی هەژاندن، هەستان بۆ ئەوەی بچنە ئۆرشەلیم تاکو لەوێ ماڵەکەی یەزدان بنیاد بنێنەوە.

6هەموو دراوسێکانیان بە قاپوقاچاغی زێڕ و زیو، بە کەلوپەل و ئاژەڵی ماڵی و بە دیاری نایاب یارمەتییان دان، سەرباری هەموو بەخشینە ئازادەکان.

7کۆرشی پاشاش قاپوقاچاغەکانی پەرستگای یەزدانی دەرهێنا، ئەوانەی نەبوخودنەسر لە ئۆرشەلیمەوە دەریهێنابوون و لە پەرستگای خوداوەندەکەی خۆی داینابوو.

8کۆرشی پاشای فارس لەسەر دەستی میترەداتی خەزنەدار دەریهێنا، ئەویش بۆ شێشبەچەری میری یەهودای ژماردن.

9ئەمەش ژمارەکەیانە:

سی لەگەنی زێڕین و هەزار لەگەنی زیوین؛

بیست و نۆ تاوەی زیوین؛

10سی جامی زێڕین لەگەڵ چوار سەد و دە جامی زیوین؛

هەزار پارچە قاپوقاچاغی دیکە.

11هەموو ئەو قاپوقاچاغەنەی لە زێڕ و زیو بوون، پێنج هەزار و چوار سەد پارچە بوون.

لەگەڵ سەرکەوتنی ڕاپێچکراوەکان لە بابلەوە بۆ ئۆرشەلیم شێشبەچەر هەموو ئەمانەی لەگەڵ خۆی هێنا.

عه‌زڕا ٢

1ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل بۆ بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی،

2لەگەڵ زروبابل، یەشوع، نەحەمیا، سەرایا، ڕەعێلایا، مۆردەخای، بیلشان، میسپار، بیگڤەی، ڕەحوم و بەعەنا):

ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل:

3نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛

4نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛

5نەوەی ئارەح، حەوت سەد و حەفتا و پێنج؛

6نەوەی پەحەت‌مۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و دوازدە؛

7نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛

8نەوەی زەتو، نۆ سەد و چل و پێنج؛

9نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛

10نەوەی بانی، شەش سەد و چل و دوو؛

11نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و سێ؛

12نەوەی عەزگاد، هەزار و دوو سەد و بیست و دوو؛

13نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و شەش؛

14نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و پەنجا و شەش؛

15نەوەی عادین، چوار سەد و پەنجا و چوار؛

16نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛

17نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و سێ؛

18نەوەی یۆرا، سەد و دوازدە؛

19نەوەی حاشوم، دوو سەد و بیست و سێ؛

20نەوەی گیبار، نەوەد و پێنج.

21پیاوانی بێت‌لەحم، سەد و بیست و سێ؛

22پیاوانی نەتۆفا، پەنجا و شەش؛

23پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛

24پیاوانی عەزماڤێت، چل و دوو؛

25پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛

26پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛

27پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛

28پیاوانی بێت‌ئێل و عای، دوو سەد و بیست و سێ؛

29پیاوانی نەبۆ، پەنجا و دوو؛

30پیاوانی مەگبیش، سەد و پەنجا و شەش؛

31پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛

32پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛

33پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و پێنج؛

34پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛

35پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و شەش سەد و سی.

36کاهینەکان:

نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ.

37نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو.

38نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت.

39نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە.

40لێڤییەکان:

نەوەی یێشوع و قەدمیێل لە نەوەی هۆدەڤیا، حەفتا و چوار.

41گۆرانیبێژەکان:

نەوەی ئاساف، سەد و بیست و هەشت.

42نەوەی دەرگاوانەکانی پەرستگا:

نەوەکانی

شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، هەموویان سەد و سی و نۆ.

43خزمەتکارانی پەرستگا:

نەوەکانی

چیحا، حەسوفا، تەباعۆت،

44قێرۆس، سیعەها، پادۆن،

45لەڤانا، حەگاڤا، عەقوڤ،

46حاگاڤ، شەلمای، حانان،

47گیدێل، گەحەر، ڕەئایا،

48ڕەچین، نەقۆدا، گەزام،

49عوزە، پاسێیەح، بێسەی،

50ئەسنا، مەعونیم، نەفوسیم،

51بەقبوق، حەقوفا، حەرحور،

52بەچلوت، مەحیدا، حەرشا،

53بەرقۆس، سیسرا، تەمەح،

54نەچیەح و حەتیفا.

55نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان:

نەوەکانی

سۆتەی، هەسۆفەرەت، پەرودا،

56یەعلا، دەرکۆن، گیدێل،

57شەفەتیا، حەتیل،

پۆخەرەت‌هەچەڤایم و ئامی.

58سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون.

59ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێل‌مەلەح، تێل‌حەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن:

60نەوەکانی

دەلایا، تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و پەنجا و دوو.

61لە نەوەی کاهینەکانیش:

نەوەکانی

حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزیلەی، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و ناوی ئەوی لێنرا.

62ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران.

63پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم دادەنرێت.

64هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون،

65جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو.

66حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر،

67چوار سەد و سی و پێنج وشتر و شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژیشیان لەگەڵدا بوو.

68هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان لە کاتی گەیشتنیان بۆ ماڵی یەزدان لە ئۆرشەلیم، بە خواستی دڵی خۆیان بەخشینی ئازادیان پێشکەش کرد بۆ ماڵی یەزدان، بۆ بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان لە شوێنەکەی خۆی.

69بەپێی توانای خۆیان بە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکەیان بەخشی، شەست و یەک هەزار درهەمی زێڕ و پێنج هەزار مەنای زیو، لەگەڵ سەد کراس بۆ کاهینەکان.

70کاهین، لێڤی، گۆرانیبێژ، دەرگاوان و خزمەتکارانی پەرستگا، لەگەڵ هەندێک کەسانی دیکە، لە شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، پاشماوەی ئیسرائیلییەکانیش لە شارۆچکەکانی خۆیان نیشتەجێ بوون.

More from گەنجینەکانی دانایی

  • ئاشكراكردن ٢٢: ١٢ - ٢١

    Jul 3, 2026 · 12m

    ئاشكراكردن ٢٢: ١٢ - ٢١12«ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە.13من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم.14«خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی...

  • ئاشكراكردن ٢٢: ١ - ١١

    Jul 2, 2026 · 16m

    ئاشكراكردن ٢٢: ١ - ١١1پاشان فریشتەکە ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پڕشنگدار وەک کریستاڵ، لە تەختی خودا و بەرخەکە و2بە ناوەڕاستی شەقامی شارەکەدا دەڕوات. لە هەردوو ڕۆخی ڕووبارەکەدا درەختی ژیان ڕوابوو...

  • ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧

    Jul 1, 2026 · 15m

    ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧21دوازدە دەرگاکەش دوازدە مروارین، هەر دەرگایەک لە یەک دەنکە مرواری بوو. شەقامی شارەکە لە زێڕی بێگەرد بوو وەک شووشەی ڕۆشن.22پەرستگام تێیدا نەبینی، چونکە یەزدانی پەروەردگاری هەرە...

  • ئاشكراكردن ٢١: ١٥ - ٢٠

    Jun 30, 2026 · 16m

    ئاشكراكردن ٢١: ١٥ - ٢٠15ئەو فریشتەیەی لەگەڵم دەدوا دارێکی پێوانەی زێڕینی پێبوو، تاکو شارەکە و دەرگاکانی و شووراکەی بپێوێت.16شارەکە بە چوار گۆشەیی دانرابوو، درێژییەکەی هێندەی پانییەکەی بوو. شارەکەی...

  • ئاشكراكردن ٢١: ٩ - ١٤

    Jun 29, 2026 · 14m

    ئاشكراكردن ٢١: ٩ - ١٤9یەکێک لەو حەوت فریشتەیەی حەوت جامەکەیان پێبوو کە بە دوایین حەوت دەردەکە پڕکرابوون، هات بۆ لام و پێی گوتم: «وەرە بووکەکەت پیشان بدەم، ژنی بەرخەکە.»10بە ڕۆحی پیرۆز بردمی بۆ چیایەکی...

  • ئاشكراكردن ٢١: ٢ - ٨

    Jun 28, 2026 · 16m

    ئاشكراكردن ٢١: ٢ - ٨2شارە پیرۆزەکەش، ئۆرشەلیمی نوێم بینی لە ئاسمانەوە لەلایەن خوداوە دەهاتە خوارەوە، وەک بووکێکی ڕازاوە بۆ زاواکەی ئامادە کرابێت.3گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو لە تەختەکەوە فەرمووی:...

Take these sermons with you.

Follow گەنجینەکانی دانایی in the Getsermons app to get every new sermon, build playlists, and pick up right where you left off.

Download on the App StoreGet it on Google Play

Join our newsletter

We will deliver product news and updates straight to your email like that Raven delivered food to Elijah. Subscribe 👇

Getsermons

Getsermons provides a seamless way to discover sermons by preachers, churches and topics.

Download on the App Store
Get it on Google Play

Connect with us

© 2026 Getsermons App LTD. All rights reserved.