
گەنجینەکانی دانایی
دادوهران ٥: ٦ - ٦: ١٠
Oct 21, 2023 · 22m
Prefer sermons downloaded automatically?
About this sermon
دادوهران ٥: ٦ - ٦: ١٠
6«لە ماوەی ڕابەرایەتی شەمگەری کوڕی عەنات،
لە سەردەمی یاعێل ڕێگا سەرەکییەکان وازلێهێنران و
ڕێبوارەکان بە ڕێڕەوی خواروخێچدا ڕۆیشتن.
7گوندەکانی ئیسرائیل چۆڵ بوون،
چۆڵ بوون، هەتا من کە دەڤۆرام هەستام،
هەتا وەک دایکێک لە ئیسرائیل هەستام.
8کاتێک شەڕ گەیشتە دەروازەکان،
خودا ڕابەرە نوێیەکانی هەڵبژارد،
بەڵام هیچ قەڵغانێک یان ڕمێک
لەنێو چل هەزار کەس لە ئیسرائیل نەبینرا.
9دڵم لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیلە،
لەگەڵ خۆبەختکەرانی نێو گەل،
ستایشی یەزدان بکەن!
10«ئەی ئەوانەی سواری ماکەری سپی بوون،
دانیشتوو لەسەر زینی لباد و
ئەوانەی ڕێتان گرتووەتەبەر،
گوێ بگرن
11لە دەنگی گۆرانیبێژان لەلای بیرە ئاوەکان،
لەوێ بە کردارە ڕاستودروستەکانی یەزدانیان هەڵدا،
کردەوە ڕاستودروستەکانی جەنگاوەرانی ئەو لە ئیسرائیل.
«ئینجا گەلی یەزدان
بەرەو دەروازەکان ڕۆیشتن.
12”هەستە، هەستە، ئەی دەڤۆرا!
هەستە، هەستە، سروود بڵێ!
هەستە، ئەی باراک!
ئەی کوڕی ئەبینۆعەم دیلەکانت بگرە.“
13«ئینجا پاشماوەی گەل
هاتنە خوارەوە بۆ لای بەگزادەکان،
گەلی یەزدان بۆ لام هاتنە خوارەوە،
لەگەڵ پاڵەوانەکان.
14هەندێکیان لە ئەفرایمەوە هاتن، ئەوانەی بارەگایان لەنێو عەمالێقە،
لە دواتەوەن، نەوەی بنیامین لەگەڵ گەلەکەت.
لە ماکیرەوە سەرکردەکان دابەزین و
لە زەبولونەوە ئەوانەی داردەستی پێشەوایان بەدەستەوەیە.
15سەرۆکەکانی یەساخار لەگەڵ دەڤۆرا هاتن و
نەوەی یەساخار لەگەڵ باراک،
بەرەو دۆڵەکە بە پەلە بەدوایدا دەڕۆیشتن.
لەنێو خێڵەکانی ڕەئوبێن
دڵەڕاوکێیەکی زۆر هەبوو.
16بۆچی لەنێو پەرژینەکان دانیشتبوون،
بۆ گوێگرتن لە دەنگی بلوێرلێدان بۆ مێگەلەکان؟
لەنێو خێڵەکانی ڕەئوبێن
دڵەڕاوکێیەکی زۆر هەبوو.
17گلعاد لەوبەری ڕووباری ئوردون مایەوە،
بۆچی دان لەلای کەشتییەکان چاوەڕێی دەکرد؟
ئاشێریش لەلای کەناری دەریا دانیشت و
لە بەندەرەکانی مایەوە.
18زەبولون گەلێکە گیان لەسەر دەست
لەگەڵ نەفتالی لە بەرزاییەکانی گۆڕەپانی جەنگ.
19«پاشایان هاتن و جەنگان،
ئینجا پاشایانی کەنعان جەنگان
لە تەعنەک لەلای ئاوی مەگیدۆ،
هەندێک زیویشیان دەست نەکەوت.
20ئەستێرەکان لە ئاسمانەوە جەنگان،
لە خولگەکانی خۆیانەوە لە دژی سیسرا جەنگان.
21ڕووباری قیشۆن ڕایماڵین،
ڕووباری قیشۆن، ڕووبارێکی دێرینە.
ئەی گیانی من بە ئازایەتییەوە بەرەو پێشەوە بڕۆ!
22ئینجا سمی ئەسپەکان دەنگەدەنگەیان دەدا،
لە غارەغاری ئەسپە بەتاوەکانی.
23فریشتەی یەزدان فەرمووی: ”نەفرەت لە مێرۆز بکەن،
بە توندی نەفرەت لە دانیشتووانی بکەن،
چونکە نەهاتن بۆ یارمەتیدانی یەزدان،
یارمەتیدانی یەزدان لە دژی پاڵەوانان.“
24«بەرەکەتدار بێت لەنێو ئافرەتان،
یاعێلی ژنی حەڤەری قێنی،
بەرەکەتدار بێت لەناو هەموو ئەو ئافرەتانەی چادرنشینن.
25داوای ئاوی کرد شیری پێدا،
لەناو کاسەی شازادان، دەڵەمەی بۆ هێنا.
26دەستی درێژکرد بۆ مێخی چادرەکە و
دەستی ڕاستی بۆ چەکوشی کرێکار.
لە سیسرای دا و سەری شکاند،
کاسە سەری وردوخاش کرد و لاجانی کون کرد.
27لەبەر پێیەکانی ڕۆچوو،
کەوت، ڕاکشا،
لەبەر پێیەکانی ڕۆچوو، کەوت،
لەکوێ ڕۆچوو، لەوێ کەوت و مرد.
28«دایکی سیسرا لە پەنجەرەوە تەماشای کرد و
لە کڵاوڕۆژنەوە دەستی بە شیوەن کرد.
”بۆچی گالیسکەکانی لە هاتن دواکەوتن؟
بۆچی دەنگی ناڵی وڵاخی گالیسکەکانی دواکەوتن؟“
29ئینجا داناترین شازادەی وەڵامی دایەوە،
بەڵکو خۆی بوو وەڵامی خۆی دایەوە:
30”ئایا دەستکەوتێکیان دەست نەکەوتووە و بەشی ناکەن،
کیژێک یان دووان بۆ هەر پیاوێک،
تاڵانکردنی جلی ڕەنگکراو بۆ سیسرا،
جلی ڕەنگکراو و نەخشێنراو،
جلی نەخشێنراو لە هەردوو ڕوو بۆ گەردنم،
هەمووی وەک تاڵانی؟“
31«ئاوا هەموو دوژمنانت لەناودەچن، ئەی یەزدان!
بەڵام با ئەوانەی کە تۆیان خۆشدەوێت وەک خۆر بن
کاتێک لە بەهێزیدا هەڵدێت.»
ئینجا خاکەکە چل ساڵ لە ئاشتیدا بوو.
دادوهران ٦
1نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان خراپەکارییان کرد، یەزدانیش حەوت ساڵ ژێر دەستەی میدیانییەکانی کردن.
2جا دەسەڵاتی مییدیانییەکان بەسەر ئیسرائیلدا زاڵ بوو، لەبەر میدیانییەکان نەوەی ئیسرائیل بۆ خۆیان پەناگایان لەناو کونە شاخ و ئەشکەوت و قەڵای چیاکان دروستکرد.
3هەر جارێک ئیسرائیلییەکان تۆویان دەچاند میدیانییەکان بۆیان سەردەکەوتن و عەمالێقییەکان و کوڕانی ڕۆژهەڵات دەهاتنە سەریان.
4لە دژیان چادریان هەڵدەدا و بەروبوومی زەوی و زاریان لەناو دەبرد تاکو دەگەیشتنە غەزە، هیچ شتێکی زیندوویان بۆ نەوەی ئیسرائیل نەدەهێشت، نە لە مەڕ و نە لە مانگا و نە لە گوێدرێژ.
5لەبەر ئەوەی کە سەردەکەوتن بە ئاژەڵی ماڵی و چادرەکانیانەوە دەهاتن و وەک کۆمەڵە کوللە لە زۆریدا، خۆیان و وشترەکانیان بێشومار بوون، دەچوونە ناو خاکەکەوە بۆ ئەوەی وێرانی بکەن.
6ئیتر ئیسرائیلییەکان بەدەست میدیانییەکانەوە زۆر هەژار بوون و نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد.
7کاتێک نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد بەهۆی میدیانییەکانەوە،
8یەزدان پێغەمبەرێکی بۆ نەوەی ئیسرائیل نارد، ئەوەی پێ گوتن: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: من لە میسرەوە سەرم خستن و لە خاکی کۆیلایەتی دەرمهێنان و
9لە دەستی میسرییەکان و لە دەستی هەموو ئەوانەی دەیانچەوساندنەوە دەربازم کردن، لەبەردەمتاندا دەرمکردن و خاکەکەیانم پێدان.
10پێم فەرموون: ”من یەزدانی پەروەردگاری ئێوەم. خوداوەندەکانی ئەمۆرییەکان مەپەرستن، ئەوانەی ئێوە لە خاکیاندا نیشتەجێن،“ بەڵام گوێتان لێ نەگرتم.»
More from گەنجینەکانی دانایی
ئاشكراكردن ٢٢: ١٢ - ٢١
Jul 3, 2026 · 12m
ئاشكراكردن ٢٢: ١٢ - ٢١12«ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە.13من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم.14«خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی...
ئاشكراكردن ٢٢: ١ - ١١
Jul 2, 2026 · 16m
ئاشكراكردن ٢٢: ١ - ١١1پاشان فریشتەکە ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پڕشنگدار وەک کریستاڵ، لە تەختی خودا و بەرخەکە و2بە ناوەڕاستی شەقامی شارەکەدا دەڕوات. لە هەردوو ڕۆخی ڕووبارەکەدا درەختی ژیان ڕوابوو...
ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧
Jul 1, 2026 · 15m
ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧21دوازدە دەرگاکەش دوازدە مروارین، هەر دەرگایەک لە یەک دەنکە مرواری بوو. شەقامی شارەکە لە زێڕی بێگەرد بوو وەک شووشەی ڕۆشن.22پەرستگام تێیدا نەبینی، چونکە یەزدانی پەروەردگاری هەرە...
ئاشكراكردن ٢١: ١٥ - ٢٠
Jun 30, 2026 · 16m
ئاشكراكردن ٢١: ١٥ - ٢٠15ئەو فریشتەیەی لەگەڵم دەدوا دارێکی پێوانەی زێڕینی پێبوو، تاکو شارەکە و دەرگاکانی و شووراکەی بپێوێت.16شارەکە بە چوار گۆشەیی دانرابوو، درێژییەکەی هێندەی پانییەکەی بوو. شارەکەی...
ئاشكراكردن ٢١: ٩ - ١٤
Jun 29, 2026 · 14m
ئاشكراكردن ٢١: ٩ - ١٤9یەکێک لەو حەوت فریشتەیەی حەوت جامەکەیان پێبوو کە بە دوایین حەوت دەردەکە پڕکرابوون، هات بۆ لام و پێی گوتم: «وەرە بووکەکەت پیشان بدەم، ژنی بەرخەکە.»10بە ڕۆحی پیرۆز بردمی بۆ چیایەکی...
ئاشكراكردن ٢١: ٢ - ٨
Jun 28, 2026 · 16m
ئاشكراكردن ٢١: ٢ - ٨2شارە پیرۆزەکەش، ئۆرشەلیمی نوێم بینی لە ئاسمانەوە لەلایەن خوداوە دەهاتە خوارەوە، وەک بووکێکی ڕازاوە بۆ زاواکەی ئامادە کرابێت.3گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو لە تەختەکەوە فەرمووی:...
Take these sermons with you.
Follow گەنجینەکانی دانایی in the Getsermons app to get every new sermon, build playlists, and pick up right where you left off.