Getsermons

گەنجینەکانی دانایی

فیلیپی ٢: ١٢ - ٢٤

Dec 6, 2024 · 18m

Download

Prefer sermons downloaded automatically?

About this sermon

فیلیپی ٢: ١٢ - ٢٤

12بۆیە خۆشەویستانم، هەروەک چۆن کاتێک لەلاتان بووم هەمیشە گوێڕایەڵی ڕێنماییەکانم بوون، ئێستاش کە لەلاتان نیم زۆر گرنگترە کە گوێڕایەڵم بن. بە ترس و لەرزەوە کۆشش بکەن بۆ تەواوکردنی ڕزگاریتان،

13چونکە خودا خۆی لە ئێوەدا کار دەکات تاکو بتانەوێت و کار بکەن بۆ ڕەزامەندی ئەو.

14هەموو شتێک بێ بۆڵەبۆڵ و شەڕەقسە بکەن،

15تاکو بێ کەموکوڕی و پاک بن، منداڵانی خودا لەناو نەوەیەکی چەوت و خواردا بێ لەکەن، لەنێو ئەواندا وەک ئەستێرە لە گەردووندا دەدرەوشێنەوە،

16کاتێک کە ئێوە دەست بە وشەی ژیانەوە دەگرن. ئیتر لە ڕۆژی مەسیحدا دەتوانم شانازی بکەم کە بێهوودە ڕام نەکرد و ڕەنجم نەکێشاوە.

17بەڵام ئەگەر بمرم و خوێنم وەک شەرابی پێشکەشکراو بەسەر قوربانی و خزمەتی باوەڕتاندا بڕژێم، ئەوا دڵشاد و دڵخۆشم لەگەڵتان.

18جا ئێوەش ئاوا دڵشاد بن و لەگەڵم دڵخۆش بن.

19هیوادارم بە یارمەتی عیسای خاوەن شکۆ بتوانم زوو تیمۆساوس بنێرم بۆ لاتان، تاکو بە زانینی هەواڵتان منیش دڵخۆش بم،

20چونکە کەسم نییە وەک ئەو بە دڵسۆزی بایەخ بە کاروبارتان بدات،

21لەبەر ئەوەی هەموویان بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن، نەک هی عیسای مەسیح.

22بەڵام ئێوە ئاگاداری شارەزایی تیمۆساوسن، چونکە هەروەک چۆن منداڵ لەگەڵ باوکیدا خزمەت دەکات، ئەویش بە هەمان شێوە لەگەڵ من خزمەتی لە مزگێنیدان کردووە.

23بۆیە هیوادارم هەرکە بۆم ڕوون بووەوە کاروبارم چۆن بەڕێوە دەچێت، یەکسەر ئەو بنێرم.

24متمانەم بە مەسیحە کە خۆشم بەم زووانە دێم.

More from گەنجینەکانی دانایی

  • ئاشكراكردن ٢٢: ١٢ - ٢١

    Jul 3, 2026 · 12m

    ئاشكراكردن ٢٢: ١٢ - ٢١12«ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە.13من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم.14«خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی...

  • ئاشكراكردن ٢٢: ١ - ١١

    Jul 2, 2026 · 16m

    ئاشكراكردن ٢٢: ١ - ١١1پاشان فریشتەکە ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پڕشنگدار وەک کریستاڵ، لە تەختی خودا و بەرخەکە و2بە ناوەڕاستی شەقامی شارەکەدا دەڕوات. لە هەردوو ڕۆخی ڕووبارەکەدا درەختی ژیان ڕوابوو...

  • ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧

    Jul 1, 2026 · 15m

    ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧21دوازدە دەرگاکەش دوازدە مروارین، هەر دەرگایەک لە یەک دەنکە مرواری بوو. شەقامی شارەکە لە زێڕی بێگەرد بوو وەک شووشەی ڕۆشن.22پەرستگام تێیدا نەبینی، چونکە یەزدانی پەروەردگاری هەرە...

  • ئاشكراكردن ٢١: ١٥ - ٢٠

    Jun 30, 2026 · 16m

    ئاشكراكردن ٢١: ١٥ - ٢٠15ئەو فریشتەیەی لەگەڵم دەدوا دارێکی پێوانەی زێڕینی پێبوو، تاکو شارەکە و دەرگاکانی و شووراکەی بپێوێت.16شارەکە بە چوار گۆشەیی دانرابوو، درێژییەکەی هێندەی پانییەکەی بوو. شارەکەی...

  • ئاشكراكردن ٢١: ٩ - ١٤

    Jun 29, 2026 · 14m

    ئاشكراكردن ٢١: ٩ - ١٤9یەکێک لەو حەوت فریشتەیەی حەوت جامەکەیان پێبوو کە بە دوایین حەوت دەردەکە پڕکرابوون، هات بۆ لام و پێی گوتم: «وەرە بووکەکەت پیشان بدەم، ژنی بەرخەکە.»10بە ڕۆحی پیرۆز بردمی بۆ چیایەکی...

  • ئاشكراكردن ٢١: ٢ - ٨

    Jun 28, 2026 · 16m

    ئاشكراكردن ٢١: ٢ - ٨2شارە پیرۆزەکەش، ئۆرشەلیمی نوێم بینی لە ئاسمانەوە لەلایەن خوداوە دەهاتە خوارەوە، وەک بووکێکی ڕازاوە بۆ زاواکەی ئامادە کرابێت.3گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو لە تەختەکەوە فەرمووی:...

Take these sermons with you.

Follow گەنجینەکانی دانایی in the Getsermons app to get every new sermon, build playlists, and pick up right where you left off.

Download on the App StoreGet it on Google Play

Join our newsletter

We will deliver product news and updates straight to your email like that Raven delivered food to Elijah. Subscribe 👇

Getsermons

Getsermons provides a seamless way to discover sermons by preachers, churches and topics.

Download on the App Store
Get it on Google Play

Connect with us

© 2026 Getsermons App LTD. All rights reserved.