Getsermons

گەنجینەکانی دانایی

یۆحه‌نا ١٨: ١ - ٩

Oct 13, 2023 · 25m

Download

Prefer sermons downloaded automatically?

About this sermon

یۆحه‌نا ١٨: ١ - ٩

1لەدوای ئەوەی عیسا نوێژەکەی تەواو کرد، لەگەڵ قوتابییەکانی بەڕێکەوت بۆ ئەوبەری دۆڵی قدرۆن کە باخچەیەکی لێبوو، خۆی و قوتابییەکانی چوونە ناوی.

2یەهوزاش ئەوەی بە گرتنی دا، شوێنەکەی دەزانی، چونکە عیسا زۆر جار لەگەڵ قوتابییەکانی لەوێ کۆدەبووەوە.

3ئینجا یەهوزا تیپێک سەرباز و خزمەتکارانی کاهینانی باڵا و فەریسییەکانی برد، بە مەشخەڵ و چرا و چەکەوە هاتە ئەوێ.

4عیساش هەموو ئەو شتانەی دەزانی کە بەسەری دەهات، چوو و پێی فەرموون: «کێتان دەوێت؟»

5وەڵامیان دایەوە: «عیسای ناسیرەیی».

عیسا پێی فەرموون: «من ئەوم». یەهوزاش ئەوەی بە گرتنی دا لەگەڵیان ڕاوەستابوو.

6کاتێک عیسا پێی فەرموون: «من ئەوم،» گەڕانەوە دواوە و کەوتنە سەر زەوی.

7لێی پرسینەوە: «کێتان دەوێت؟»

گوتیان: «عیسای ناسیرەیی.»

8عیسا وەڵامی دایەوە: «پێم گوتن من ئەوم. ئەگەر بەدوای مندا دەگەڕێن، با ئەمانە بڕۆن.»

9بەمەش ئەو قسەیەی هێنایە دی کە فەرمووبووی: «ئەوانەی پێت دابووم کەسیانم ون نەکرد.»

More from گەنجینەکانی دانایی

  • ئاشكراكردن ٢٢: ١٢ - ٢١

    Jul 3, 2026 · 12m

    ئاشكراكردن ٢٢: ١٢ - ٢١12«ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە.13من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم.14«خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی...

  • ئاشكراكردن ٢٢: ١ - ١١

    Jul 2, 2026 · 16m

    ئاشكراكردن ٢٢: ١ - ١١1پاشان فریشتەکە ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پڕشنگدار وەک کریستاڵ، لە تەختی خودا و بەرخەکە و2بە ناوەڕاستی شەقامی شارەکەدا دەڕوات. لە هەردوو ڕۆخی ڕووبارەکەدا درەختی ژیان ڕوابوو...

  • ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧

    Jul 1, 2026 · 15m

    ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧21دوازدە دەرگاکەش دوازدە مروارین، هەر دەرگایەک لە یەک دەنکە مرواری بوو. شەقامی شارەکە لە زێڕی بێگەرد بوو وەک شووشەی ڕۆشن.22پەرستگام تێیدا نەبینی، چونکە یەزدانی پەروەردگاری هەرە...

  • ئاشكراكردن ٢١: ١٥ - ٢٠

    Jun 30, 2026 · 16m

    ئاشكراكردن ٢١: ١٥ - ٢٠15ئەو فریشتەیەی لەگەڵم دەدوا دارێکی پێوانەی زێڕینی پێبوو، تاکو شارەکە و دەرگاکانی و شووراکەی بپێوێت.16شارەکە بە چوار گۆشەیی دانرابوو، درێژییەکەی هێندەی پانییەکەی بوو. شارەکەی...

  • ئاشكراكردن ٢١: ٩ - ١٤

    Jun 29, 2026 · 14m

    ئاشكراكردن ٢١: ٩ - ١٤9یەکێک لەو حەوت فریشتەیەی حەوت جامەکەیان پێبوو کە بە دوایین حەوت دەردەکە پڕکرابوون، هات بۆ لام و پێی گوتم: «وەرە بووکەکەت پیشان بدەم، ژنی بەرخەکە.»10بە ڕۆحی پیرۆز بردمی بۆ چیایەکی...

  • ئاشكراكردن ٢١: ٢ - ٨

    Jun 28, 2026 · 16m

    ئاشكراكردن ٢١: ٢ - ٨2شارە پیرۆزەکەش، ئۆرشەلیمی نوێم بینی لە ئاسمانەوە لەلایەن خوداوە دەهاتە خوارەوە، وەک بووکێکی ڕازاوە بۆ زاواکەی ئامادە کرابێت.3گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو لە تەختەکەوە فەرمووی:...

Take these sermons with you.

Follow گەنجینەکانی دانایی in the Getsermons app to get every new sermon, build playlists, and pick up right where you left off.

Download on the App StoreGet it on Google Play

Join our newsletter

We will deliver product news and updates straight to your email like that Raven delivered food to Elijah. Subscribe 👇

Getsermons

Getsermons provides a seamless way to discover sermons by preachers, churches and topics.

Download on the App Store
Get it on Google Play

Connect with us

© 2026 Getsermons App LTD. All rights reserved.