Getsermons

گەنجینەکانی دانایی

یونس ١: ٩ - ٢: ٢

Nov 26, 2025 · 14m

Download

Prefer sermons downloaded automatically?

About this sermon

یونس ١: ٩ - ٢: ٢

9ئەویش وەڵامی دانەوە: «من عیبرانیم و لە یەزدان دەترسم، خودای ئاسمان، ئەوەی دەریا و وشکانیی دروستکردووە.»

10پیاوەکان ترسێکی زۆریان لێ نیشت و لێیان پرسی: «بۆچی ئەمەت کرد؟» پیاوەکان زانییان کە لە یەزدان هەڵاتووە، چونکە پێشتر پێی گوتبوون.

11لێیان پرسی: «چیت لێ بکەین بۆ ئەوەی دەریاکە هێمن بێتەوە؟» چونکە دەریاکە زیاتر هەڵدەچوو.

12ئەویش وەڵامی دانەوە: «بمبەن و فڕێمبدەنە ناو دەریاکەوە، ئیتر دەریاکەتان لێ هێمن دەبێتەوە، چونکە من دەزانم بەهۆی منەوەیە ئەم ڕەشەبا مەزنەتان لەسەرە.»

13بەڵام پیاوەکان زیاتر و زیاتر سەوڵیان لێدەدا بۆ ئەوەی کەشتییەکە بگەڕێننەوە بۆ وشکانی، کەچی نەیانتوانی، چونکە دەریاکە زیاتر هەڵدەچوو.

14ئیتر هاواریان بۆ یەزدان کرد و گوتیان: «ئای ئەی یەزدان، با لەناونەچین، لەبەر گیانی ئەم پیاوە خوێنی بێتاوانێک مەخەرە ئەستۆمان. ئەی یەزدان، ئەوەی ویستت کردت.»

15ئینجا یونسیان گرت و فڕێیان دایە ناو دەریاکەوە، ئیتر هاژەی دەریاکە هێمن بووەوە.

16پیاوەکان زۆر لە یەزدان ترسان و قوربانییان بۆ یەزدان سەربڕی و نەزریان کرد.

17یەزدانیش ماسییەکی ئامادە کرد کە زۆر گەورە بوو بۆ ئەوەی یونس قووت بدات، ئیتر یونس سێ شەو و سێ ڕۆژ لەناو سکی ماسییەکەدا مایەوە.

یونس ٢

1یونس لەناو سکی ماسییەکەوە نزای بۆ یەزدانی پەروەردگاری خۆی کرد،

2گوتی:

«لە تەنگانەمدا هاوارم بۆ یەزدان کرد،

وەڵامی دامەوە.

لەناو سکی جیهانی مردووانەوە هاوارم کرد،

گوێت لە دەنگم بوو.

More from گەنجینەکانی دانایی

  • ئاشكراكردن ٢٢: ١٢ - ٢١

    Jul 3, 2026 · 12m

    ئاشكراكردن ٢٢: ١٢ - ٢١12«ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە.13من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم.14«خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی...

  • ئاشكراكردن ٢٢: ١ - ١١

    Jul 2, 2026 · 16m

    ئاشكراكردن ٢٢: ١ - ١١1پاشان فریشتەکە ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پڕشنگدار وەک کریستاڵ، لە تەختی خودا و بەرخەکە و2بە ناوەڕاستی شەقامی شارەکەدا دەڕوات. لە هەردوو ڕۆخی ڕووبارەکەدا درەختی ژیان ڕوابوو...

  • ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧

    Jul 1, 2026 · 15m

    ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧21دوازدە دەرگاکەش دوازدە مروارین، هەر دەرگایەک لە یەک دەنکە مرواری بوو. شەقامی شارەکە لە زێڕی بێگەرد بوو وەک شووشەی ڕۆشن.22پەرستگام تێیدا نەبینی، چونکە یەزدانی پەروەردگاری هەرە...

  • ئاشكراكردن ٢١: ١٥ - ٢٠

    Jun 30, 2026 · 16m

    ئاشكراكردن ٢١: ١٥ - ٢٠15ئەو فریشتەیەی لەگەڵم دەدوا دارێکی پێوانەی زێڕینی پێبوو، تاکو شارەکە و دەرگاکانی و شووراکەی بپێوێت.16شارەکە بە چوار گۆشەیی دانرابوو، درێژییەکەی هێندەی پانییەکەی بوو. شارەکەی...

  • ئاشكراكردن ٢١: ٩ - ١٤

    Jun 29, 2026 · 14m

    ئاشكراكردن ٢١: ٩ - ١٤9یەکێک لەو حەوت فریشتەیەی حەوت جامەکەیان پێبوو کە بە دوایین حەوت دەردەکە پڕکرابوون، هات بۆ لام و پێی گوتم: «وەرە بووکەکەت پیشان بدەم، ژنی بەرخەکە.»10بە ڕۆحی پیرۆز بردمی بۆ چیایەکی...

  • ئاشكراكردن ٢١: ٢ - ٨

    Jun 28, 2026 · 16m

    ئاشكراكردن ٢١: ٢ - ٨2شارە پیرۆزەکەش، ئۆرشەلیمی نوێم بینی لە ئاسمانەوە لەلایەن خوداوە دەهاتە خوارەوە، وەک بووکێکی ڕازاوە بۆ زاواکەی ئامادە کرابێت.3گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو لە تەختەکەوە فەرمووی:...

Take these sermons with you.

Follow گەنجینەکانی دانایی in the Getsermons app to get every new sermon, build playlists, and pick up right where you left off.

Download on the App StoreGet it on Google Play

Join our newsletter

We will deliver product news and updates straight to your email like that Raven delivered food to Elijah. Subscribe 👇

Getsermons

Getsermons provides a seamless way to discover sermons by preachers, churches and topics.

Download on the App Store
Get it on Google Play

Connect with us

© 2026 Getsermons App LTD. All rights reserved.